جەژنی هەنار لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانی نێردراوە بۆ یۆنسکۆ

سرویس: بخش هورامیکد خبر: 299441|23:48 - 1399/10/10
نسخه چاپی
جەژنی هەنار لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانی نێردراوە بۆ یۆنسکۆ
بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی کرماشان ڕایگەیاند تیمێکی پسپۆڕی داتا و فایلی تایبەت بە جەژنی شوکرانەبژێریی هەناریان کۆ کردۆتەوە و لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانیدا ڕەوانەی یۆنسکۆیان کردووە.

به گزارش هزارماسوله ،ئومێد قادری بەڕێوەبەری ئیدارەی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاریی کرماشان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتی ئازەربایجان بۆ تۆمارکردنی جەژنی هەنار لە یۆنسکۆ بەناوی وڵاتەکەیەوە کرد و وێڕای ناڕەزایی پێشاندان بەو کارە ڕایگەیاند ئەوانیش داتاکانی خۆیان ناردووە بۆ یۆنسکۆ.

قادری زیادی کرد تیمێکی پسپۆڕی کاری کۆکردنەوەی داتاکانی جەژنی شوکرانەبژێریی هەناریان لە ناوچەی هەورامان تەواو کردووە و ئەو زانیاری و بەڵگانە لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆماری جیهانیدا بۆ یۆنسکۆ نێردراون و چاوەڕێی وەڵام دەکەن.

ناوبراو گوتیشی ئەو جەژنە و ڕێوڕەسمەکەی بەشێکە لە دۆسیەی تۆماری جیهانیی هەورامان کە وەک میراتی جیهانی لای یۆنسکۆ دۆسیەی بۆ تۆمار کراوە.

شایانی باسە وڵاتی ئازەبایجان لە دۆسیەیێکدا داتای جەژنی شوکرانەبژێریی هەناردی تەسلیمی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و داوا دەکات ئەو ڕێوڕەسمە بە ناوی وڵاتەکەیەوە تۆمار بکرێت.