به گزارش هزارماسوله ،سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان و لە یەکەم لێدوانی خۆیدا ئاماژەی بە پێگەی کرماشان لە مێژووی شۆڕشی گەلانی ئێران و شەڕ دژبە بەعس کرد و پێگەی ئەو پارێزگایەی بەرز نرخاند.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران داوای لێبوردنی کرد کە بە هۆی دۆخی تایبەت بە کۆرۆناوە ناتوانێت لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانی کرماشانی دیدار بکات و گوتیشی لەگەڵ پارێزگاری کرماشان و نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کرماشان دیدار دەکات و پاشان لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگای داد لە پارێزگای کرماشان و نوخبەکانی ئەو پارێزگایە کۆ دەبێتەوە.
شایانی باسە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان.
نظر شما
دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیریت در وب سایت منتشر خواهد شد