سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: بە ڕێکخستنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان کێشەی کۆڵبەرەکان چارەسەر بکرێت

سرویس: بخش هورامیکد خبر: 299439|23:40 - 1399/10/18
نسخه چاپی
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: بە ڕێکخستنەوەی بازاڕچە سنوورییەکان کێشەی کۆڵبەرەکان چارەسەر بکرێت
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک تەوەری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی لەکرماشان کرد و لەبارەی کێشەی مەرز و کۆڵبەرەکانەوە ڕایگەیاند پێویستە بازاڕچە مەرزییەکان کاری ڕێکخستنەوە و چاودێرییان بۆ بکرێت و بەشێک لە کێشەی کۆڵبەرەکان چارەسەر بکرێت.

به گزارش هزارماسوله ،ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە میانی وتارێکدا لە کرماشان ئاماژەی بە مەسەلەی کۆڵبەری و کێشەی بازاڕچە مەرزییەکان کرد و ڕایگەیاند پێویستە بە ڕێکخستنەوەی بازاڕچەکان و جێبەجێ کردنی کاری چاودێری لە سنوورەکان هاووڵاتییانی دانیشتووی سنوور لەو بازاڕچانە کار بکەن.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی گوتیشی: ڕێنمایی و پەیڕەوەکان پێشتر دەرکراون و بەشێوەی شەفاف پێویستە کاریان پێبکرێت و کێشەی کۆڵبەری و کۆڵبەرەکان تا ڕادەیێک چارەسەر بکرێت.

شایانی باسە سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەمە 18ی بەفرانباری 1399 ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە سەردانێک گەیشتە کرماشان و لە یەکەم لێدوانی خۆیدا ئاماژەی بە پێگەی کرماشان لە مێژووی شۆڕشی گەلانی ئێران و شەڕ دژبە بەعس کرد و پێگەی ئەو پارێزگایەی بەرز نرخاند.

سەرۆکی دەزگای دادی ئێران داوای لێبوردنی کرد کە بە هۆی دۆخی تایبەت بە کۆرۆناوە ناتوانێت لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانی کرماشانی دیدار بکات و گوتیشی لەگەڵ پارێزگاری کرماشان و نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە کرماشان دیدار دەکات و پاشان لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگای داد لە پارێزگای کرماشان و نوخبەکانی ئەو پارێزگایە کۆ دەبێتەوە.

نظر شما

دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیریت در وب سایت منتشر خواهد شد