هزار ماسوله:17ي پوشپه ر له‌توركیا 26ه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی پەرله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دیارترین ئه‌و پارتانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن "ئاكپارتی، مه‌هه‌په، جه‌هه‌په، هه‌ده‌پە" ن. ئێستا له‌كۆی 550 كورسی پەرله‌مانی توركیا 317 كورسی به‌ده‌ست ئاكه‌په‌و 231 كورسی دیكه به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆن و ئه‌وانی دیكه‌وه‌یه،
كورد به سه‌ربه‌خۆ 35 كورسیان له‌و ژماره‌یه هه‌یه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كورد به‌و شێوازه‌و وه‌ك حیزبێكی سه‌رتاسه‌ری به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات، كۆی دانیشتوانی توركیا زیاتر له 76ملیۆن كه‌س ده‌بن له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 20 ملیۆنی كورده‌و زۆربه‌یان دابه‌شبون به‌سه‌ر 21 پارێزگای توركیادا له‌كۆی 81 پارێزگا، ئه‌و 20 ملیۆنه ده‌كاته زیاتر 20% دانیشتوانی توركیا، له‌هه‌ڵبژاردندا توركیا ده‌كرێته 85 بازنه، بازنه زیاده‌كان هی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵن. بەپێی ئامارەکان، زیاتر له 55 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، له‌و ژماره‌یه (53.765.331) كه‌سی له‌ناو توركیا‌و نزیكه‌ی سێ ملیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، هه‌ده‌پە بۆ بڕینی رێژه‌ی 10% پێویستی به نزیكه‌ی (5) ملیۆن ده‌نگ هه‌یه، ئه‌مه به‌پێی به‌شداری خه‌ڵك كه‌م و زیاد ده‌كات، به‌لای ته‌واوی خه‌ڵكه‌وه هه‌ده‌پە باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌یه له‌ناو توركیا، ئه‌گه‌رچی خودی هه‌ده‌پە وه‌ك حیزبێكی سه‌رتاسه‌ری ده‌یه‌وێ وه‌ك پارتی دیموكراتی گه‌لان به‌شداری بكات و سود له‌ده‌نگی ئازادیخوازانی تورك و عه‌له‌ویه‌كان و ئه‌رمه‌ن و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی تریش وه‌ربگرێ، ئه‌م تێزه‌ش به كۆنفیدراڵی دیموكراسی دێته ناسین و عه‌بدوڵا ئۆجەلان له‌نوسینه‌كانی دوای ساڵانی 2000 به دواوه زۆر مكوڕه له‌سه‌ری، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه خوازیارانی ئاشتی له‌ناو توركه‌كاندا به راده‌یه‌كی زۆر زیاد بكه‌ن، له‌كاتێكدا پێشتر زۆر دژایه‌تی كورد هه‌بو.
به‌ربه‌ستی 10% له‌دوای كوده‌تای ساڵی 1980 هێنرایه نێو ده‌ستوری توركیاوه و به به‌ربه‌ستی كه‌نعان ئیڤرین ناسراوه، چونكه له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا بو، ئه‌وه‌ش له‌ریفراندۆمێكدا كه ساڵی 1983 به‌ڕێوه‌چو، راسته ئه‌م به‌ربه‌سته زه‌مینه‌ی دیموكراتیه‌تی به‌رته‌سك كردوه‌ته‌وه، بەڵام پاڵنه‌رێكی باشیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌پە خه‌باتی زیاتر بكه‌ن له‌پێناوی شكاندنیدا، هه‌رچه‌ندە لام وایه ره‌نگه له ئاینده‌دا ئه‌م رێژه‌یه هه‌ڵبگیرێ، ئێستاش هه‌ندێ زه‌حمه‌ته هه‌ده‌پە بتوانێ بیشكێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێك له‌كوردی باكور هێشتا له‌ژێر كاریگه ری ئاکه په وحکومه تی تورکیادان.
نظر شما
دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیریت در وب سایت منتشر خواهد شد